کام هەڵبژاردەیە گرانبەهاترینی ئەفریقایە؟ جەزائیر بەهێزە و سەنیگال یەکەمە..

هەڵبژاردەی سەنیگال بە گرانبەهاترین پێکهاتەی بەشدار لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بۆ ساڵی 2021 ئەژماردەکرێت.

بڕیارە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە نۆی ئەم مانگە (کانونی دووەمی 2022) لە کامیرۆن دەستپێبکات، ڕێکەوتی شەشی شوبات کۆتاییدێت.

24 هەڵبژاردە بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکەن، دەکرێت بە شەش گروپەوە، هەر گروپێکیش چوار هەڵبژاردە لەخۆدەگرێت، هەڵبژاردەی جەزائیر، کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا جامی عەرەبی بۆ ساڵی 2021 بەرزکردەوە، بە بەهێزترینی وەشانی 2021ی جامەکە ناودەبرێت، بەوپێیەی خاوەنی چەندین ئەستێرەی جیهانیی و پێکهاتەیەکی ناوازەیە.

هەروەها چەند هەڵبژاردەیەکی دیکەش لە جامەکەدا کێبڕکێی جەزائیتر دەکەن، بگرە لەڕووی داراییەوە پێکهاتەکانیان گرانبەهاترینە و پێشەنگییان لە هەڵبژاردە عەرەبییەکە وەرگرتووە، کە هەڵگری ناسناوی وەشانی پێشووە (2020).

بەهای پێکهاتە گرانبەهاترینەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا “کان 2021”:

  1. سەنیگال (340.90 ملیۆن یورۆ)
  2. کۆتدیڤوار (300.45 ملیۆن یورۆ)
  3. نایجیریا (287015 ملیۆن یورۆ)
  4. مەغریب (211.50 ملیۆن یورۆ)
  5. جەزائیر (187.85 ملیۆن یورۆ)
  6. میسڕ (162.30 ملیۆن یورۆ)
  7. مالی (150.30 ملیۆن یورۆ)
  8. کامیرۆن (142.70 ملیۆن یورۆ)
  9. گانا (135.55 ملیۆن یورۆ)
  10. گینیا (95.45 ملیۆن یورۆ)
بابەتی پێشتر

 پیرترین یاریزانی جیهان وازناهێنێت

بابەتی دواتر

پێرێز و مباپێ ڕێککەوتوون و وردەکاری بۆندەکەشی بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێیمار توشی پێكان بووە

لەدواین مەشق و ڕاهێنانی پاریس سانجێرمان، نێیماری بەرازیلی توشی پێكان بوو. پێكانەكەی نێیمار لە ڕانیدایە و بەناچاری مەشق…
Total
0
Share