وتەبێژی حکومەتی عێراق هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی ئاشکرا دەکات

ئەحمەد مەلا تەڵال، وتەبێژی حکومەتی عێراق لەسەر دەستلەکارکێشانەوەکەی دەڵێت، “بۆچونی من جیاواز بوو”.

ئەحمەد مەلا تەڵال لە تویتێکیدا لە تویتەر ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٦ی تشرینی دووەم ڕایگەیاندووە، ” ئه‌و ئه‌ركه‌ زۆر ورد و هه‌ستیاره‌، پیاوێكی نیشتمانی و خاوه‌ن نیازێكی راستگۆیانه‌، منی بۆ ئەو ئەرکە ڕاسپارد، به‌ڵام تێگه‌یشتنی من جیاوازه”.

تەڵال ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەو لە شوێنێکی دیکەوە بەردەوام دەبێت لە “خزمەتکردن” بە وڵاتەکەی.

لە کۆتا لێدوانیدا سەبارەت بە هەرێمی کوردستان ڕۆژی ١٥ی تشرینی دووەم ئەحمەد مەڵا تەڵال ڕایگەیاندبوو، ” حكومەتی فیدراڵ قبوڵی ناكات زیان بە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بگەیەندرێت بەهۆی ناكۆكیە سیاسیەكانەوە”.

بابەتی پێشتر

یەکێک لە کاندیدەکان بۆ سەرۆکایەتی بارسا بەڵێنی گەڕانەوەی نێیمار دەدات

بابەتی دواتر

(10) لێدوان بۆ مێژوو.. ئەفسانەکانی تۆپی پێ لەبارەی مارادۆناوە چی دەڵێن؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن دەربارەی پێدانی پارە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان ڕوونكردنەوە دەدات

دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەك دەربارەی پێدانی پارە لەلایەن كۆمسیۆنەوە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان، بەرپرسێكی كۆمسیۆن ڕەتیدەكاتەوە و بەهەواڵی…
Total
0
Share