ژن و پیاوێك دەستگیركران پیاویان بردووەتە ماڵەوە و بە ڕووتی ڤیدیۆیان گرتوون

ژن و پیاوێك لەڕێگەی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی “ئابڕووبەرانە”وە، پارەیان لە چەندین پیاو سەندووە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق هەواڵەكەی ئاشكراكرد و ڕایگەیاند، “تاوانباران گەنجێكیان لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەڵخەڵەتاندووە و بە پاساوی هاوكاریكردنی ژنەكە، كەمەندكێشی ماڵەكەیان كردووە، دوای ئەوەی چووەتە ماڵەكە، هاوسەری ژنەكە لێیداوە و ڤیدیۆی گرتووە و ناچاریكردووە كاری بەدڕەوشتانە بكات”.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، “دواتر ژن و پیاوەكە پەیوەندییان بە كەسوكاری گەنجەكەوە كردووە و لە بەرامبەر داخستنی دۆسیەكەدا داوای پارەیان لێكردوون”.

“لە كاتی لێكۆڵینەوە و دادگاییكردندا دەركەوتووە دوو هاوسەرەكە یەكەمجاریان نەبووە و بەردەوام و بە هەمان شێواز ئەو كارەیان كردووە”، وەك ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاشكرایكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئەفسەرێک و کارمەندێک لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی چەند تاوانبارێک کوژران

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت، لە کەربەلا، ئەفسەرێک و کارمەندێک، لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی چەند تاوانبارێک کوژران. وەزارەتی ناوخۆی…
Total
0
Share