دەستبەسەر موڵک و ماڵی وەزیری پێشووی نەوتدا گیرا

بەبڕیاری دادگا بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی دەستبەسەر موڵک و ماڵی ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری پێشووی نەوتی عێراقدا گیرا.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، “دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ تایبەتمەند بە دۆسیەی دەستپاکی بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی سامانی گواستراوە و نەگواستراوەی ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری پێشووی نەوتی عێراقی داوە”.

دادگای کەرخ بە پشتبەستن بە بەڵگەی بەکارهێنانی پۆستەکەی و وەرگرتنی بەرتیل لە ژمارەیەک وەبەرهێن تایبەت بە گرێبەستە نەوتییەکان بڕیارەکەی داوە.

پێشتر محەمەد شیاع سودانی رایگەیاندبوو لەبەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا هیچ کەسێک تێناپەڕینن و سەرجەمیان دەدەن بە دادگا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: حكومەتی هەرێم داوادەكات بەغداد كورتهێنانی مووچەی مانگی 10پڕبكاتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم داوادەكات بەغداد كورتهێنانی مووچەی مانگی 10پڕبكاتەوە، چونكە 761 ملیار دینارەكە بەشی…
Total
0
Share