هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت ئاشكرابوو

نرخی كیلۆگرامێك گۆشتی سوور بۆ سەرووی 20 هەزار دینار بەرزبووەتەوە و وەزارەتی كشتوكاڵ هۆكارەكەی ئاشكرادەكات.

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئەمڕۆ شەممە راگەیەندراوێكی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوورەوە بڵاوكردەوە و رایگەیاند، سێ هۆكار لە پشت بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتەوەن.

بەپێی راگەیەندراوەكە، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، كەمبوونەوەی ئاژەڵ لە بازاڕەكاندا و بەرزبوونەوەی نرخی ئالیك، سێ هۆكاری سەرەكین بۆ بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور.

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق دەڵێت، سەرباری ئەوەی نرخی ئالیك بەرزبووەتەوە، بەشێك لە ئاژەڵدارەكان پێشتر ئالیكیان بە نرخی هەرزان كڕیوە و ئەمباریانكردووە، بۆیە ئێستا دەیانەوێت ئاژەڵەكانیان بەو ئالیكە بەخێوبكەن و تا ماوەیەك ئاژەڵەكانیان بۆ فرۆشتن نەخەنەڕوو، ئەوەش خستنەڕووی ئاژەڵی لە بازاڕدا كەمكردووەتەوە و بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئاژەڵ و گۆشتی سوور.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق: مانگی رابردوو زیاتر لە پێنج هەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی هاوسەرانی لە وڵاتەکە، بۆ مانگی حوزەیران بڵاوکردەوە. بەپێی ئامارەکە، لە…
Total
0
Share