یەکێک لە کاندیدەکان بۆ سەرۆکایەتی بارسا بەڵێنی گەڕانەوەی نێیمار دەدات

ئیمێلی ڕۆساود بەڵێنی گەڕاندنەوەی نێیمار بۆ بەرشلۆنە دەدات

ئەگەر وەک سەرۆکی یانە دەستنیشانبکرێت، کاندیدێکی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە بەڵێندەدات دوو بۆندی هەژێنەر واژووبکات.

ئیمیلی ڕۆساود، جێگری پێشووی سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە و کاندید بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یانە لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر بێتو ئەندامانی یانە متمانەی پێببەخشن ڕاستەوخۆ هەوڵی گەڕاندنەوەی نێیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەرازیلی دەدات.

ڕۆساود دەڵێت، ” ئەگەر وەک سەرۆکی یانە دیاریبکرێم، بەڵێندەدەم نێیمار بگەڕێنمەوە بۆ بەرشلۆنە بەو مەرجەی سکاڵا تۆمارکراوەکەی لەسەر یانەکەمان بکشێنێتەوە، جگە لەو بۆندە هەوڵ بۆ واژووکردنی بۆندێکی هەژێنەری دیکە دەدەم، بەڵام لە ئێستادا ئەم ئامانجەمان ڕوون نییە و دواتر لەکاتی پێشکەشکردنی پاکێجەکەمدا ناوی یاریزانە داواکراوەکە ئاشکرادەکەم”.

یەکێکی دیکە لە بەڵێنەکانی ڕۆساود بریتیە لە نوێکردنەوەی یاریگای “نو کامپ” و گۆڕینی ناوەکەی بە یاریگای لیۆ مێسی.

لەم بارەیەوە کەسایەتیە 54 ساڵەکە بە ڕۆژنامەی ئاس ڕادەگەیەنێت، ” ئەگەر ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی یانەی بەرشلۆنە و ئەندامانی لیژنەی جێبەجێکار قایلبن، ناوی یاریگای کامپ نو بۆ لیۆ مێسی دەگۆڕم، بۆ ئەوەی هەتا هەتایە ناوی مێسی بە زیندوویی لە کەتەلۆنیا بمێنێتەوە”.

ڕۆساود کێیە؟

لە ساڵی 1966 لە بەرشلۆنە لەدایکبووە، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی کارگێڕی کۆمپانیای فاکتۆر ئینێرجیایە، خاوەنی کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانی کارەبایە و 33 ساڵە سەرۆکایەتی دەکات، داهاتی ساڵانەیان 400 ملیۆن یورۆیە، داهاتی پێنج ساڵیان ملیار یورۆ زیاتر بووە.

ئەندامی ژمارە 31.011ی یانەی بەرشلۆنەیە، پێشتر بەڕێوبەری ئەنجومەنی کارگێری یانەی بەرشلۆنە بووە و 2015 پەیوەندی بە ستافی بارتۆمیوە کردووە، لە ماوەی کارکردنی لە یانە کەتەلۆنیەکە بەرێوبەرایەتی ڕێکخراوەیی یانەکەی گرتووەتە ئەستۆ.

بارتۆمیو لە ڕابردوودا متمانەی بەم کەسایەتیە نەبووە و هاوشانی چەند کەسایەتی و بەڕێوبەرێکی دیکە دووریخستوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

هاندەرانی ئارسیناڵ دەگەڕێنەوە و یاریگاکانی مانچستەر بە داخراوی دەمێننەوە

بابەتی دواتر

وتەبێژی حکومەتی عێراق هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی ئاشکرا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share