دووەمجارە
ئەنجومەنی نوێنەران دەیەوێت ئەمڕۆ سەرۆك كۆمار هەڵببژێرێت

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێكی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئەنجامبدات، بەڵام كۆنەبوونەوەی ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران ئەگەرە چاوەڕوانكراوەكەیە.

دوای ئەوەی لە دانیشتنی یەكەمیدا لە سەرەتای شوباتی ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەران نەیتوانی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی عێراق یەكلابكاتەوە، دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكە ئەمڕۆی بۆ ئەو پرسە دیاریكردووە، دوای ئەوەی ڕێوشوێنەكانی خۆكاندیدكردن و پێداچوونەوە بە ناوەكانیاندا كۆتایی هات.

بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە 40 كاندید كێبڕكێ دەكەن، بەڵام دیارترینیان بەرهەم ساڵح و ڕێبەر ئەحمەد-ن كە لەلایەن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كاندیدكراون.

ناكۆكی لایەنە سەرەكییەكانی كورد، شیعە و سوننە لەسەر شێوازی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو ڕێگرە لە هەنگاوەكان بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستە باڵاكان و پێكهێنانی كابینەی نوێ.

هاوپەیمانی سێقۆڵی سەدر، پارتی و بەشێك لە سوننەكان كە مكوڕە لەسەر گرێدانی دانیشتنەكە و یەكلاكردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، لە بەرامبەریدا زۆرینەی هێز و فراكسیۆنەكانی دیكەی كورد، شیعە و سوننە بڕیاری بایكۆت و بەشدارینەكردنیان داوە تا گەیشتنە گەیشتنە ڕێككەوتن و سازان.

هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كلیلی هەنگاونان دەبێت بۆ ناونانی سەرۆك وەزیران و هەنگاونان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ.

پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر هەڵبژاردنەكەی تشرینی یەكەمی 2021ی ئەنجومەنی نوێنەران، تائێستا عێراق بەبێ سەرۆك نوێ و حكومەتی نوێ ماوەتەوە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێکی عێراقی: لەبەرامبەر بەشداریکردنمان لە دانیشتنی سبەینێ پارە و پۆست خراوەتە بەردەممان

بابەتی دواتر

کۆمەڵی دادگەری: بەشداریی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ناکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share