كازم ساهر دەڵێت “دڵتەنگم” و هۆكارەكەی ئاشكرادەكات

كازم ساهر گۆرانیبێژی دیاری عێراق و عەرەب، باس لەوە دەكات كە “غەمگینە” و هۆكارەكەی ئاشكرادەكات و بۆ كۆژانی گەلان دەیگەڕێنێتەوە.

لە دیدارێكیدا لەگەڵ كەناڵی سكای نیوز عەرەبییە، كازم ساهر ڕایگەیاند، هەست بە دڵتەنگی دەكات بەهۆی كۆژانی هەندێك لە گەلانی جیهانی عەرەبییەوە.

ساهر وتی، “هەر كەسێك كە ویژدانی هەبێت، قایلنییە بەو كۆژانەی كە لوبنانییەكان تیایدا دەژین، بە ڕاستی زۆر دڵتەنگ دەبم كە دەبینم لوبنانییەكان ئازار دەچێژن و لەو نەهامەتییەدا دەژین كە ڕۆژانە دەیبینین”.

ماوەیەكە لوبنان بە قەیرانێكی سەختی ئابوریدا گوزەردەكات و بەشێك لە دانیشتووانی وڵاتەكە تەنانەت ناتوانن خۆراكی پێویست بەدەستبخەن.

كازم ساهر لەبارەی عێراقەوە ڕایگەیاند، “بێگومان كاتێك دڵخۆشدەبم كە لە عێراق گۆرانی بڵێم و بە ئومێدەوەم ئەو ئاواتەم بەدیبێت، پێویستە گەشبین بین و دەلاقەی هیوا دانەخەین”.

بابەتی پێشتر

منداڵێكی تەمەن 12 ساڵ ماستەری لە فیزیادا بەدەستهێنا

بابەتی دواتر

سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعی کوردستان کۆچی دواییکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share