دوو گەنجی کورد خەڵاتی باشترین نوسەریان لە وڵاتی سوید پێبەخشرا

لە پێشبرکێیەکدا لە وڵاتی سوید بەناوی Ortens bästa penna کە بۆ ئەو نوسەر و گەنجانە ڕێکدەخرێت لە دەرەوەی شارە گەورەکان دەژین و نوسەری کتێب یان شانۆنامەن، دوو گەنجی کورد بەناوی لۆران باتی و فیردەوس ئانیک خەڵاتی باشترین نوسەریان وەرگرت.

فیردەوس ئانیک خەڵکی شاری ماردینە لە باکوری کوردستان و ماوەی تەنها سێ ساڵە لەگەڵ خێزانەکەی گەشتی وڵاتی سویدیان کردووە.

لەدوای وەرگرتنی خەڵاتەکەی فیردەوس دوێنێ 24 ی ئەیلول بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، “شانۆنامەکەی من لەبارەی ئەو کەسانەوەیە کە ماوەیەکی ژیانیان لە وڵاتی خۆیان دەبێت و دواتر گەشتی وڵاتێکی دیکە دەکەن، کە ئەمە دەبێتە هۆی چەند گرفتێک لەوانە پێکدادانی کەلتوری و گۆڕینی شێوازی ژیان”.

هاوکات لۆران باتی کە گەنجێکی کوردە و بەهەمان شێوە لە ئویسالا دەژی و شوێنێکی بچوکترە لە شارەکانی دیکەی سوید دەڵێت، “تۆ ئەگەر خەڵکی ئەم وڵاتە نەبیت، هەرشتێک لەبارەی خۆت و ژیانەوە بنوسیت دەبێت ئەوە رەنگبداتەوە کە شێوازی ژیان لێرە و لە زێدی خۆت چەند جیاوازە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای قەرزكردن دەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەندا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای پارەداركردنی كورتھێنانی دارایی (قەرزكردن) و…
Total
0
Share