تیكتۆك بەربەستی ملیار بینەری تێپەڕاند

ئەپلیكەیشنی تیكتۆك تایبەت بە بڵاوكردنەوەی كورتە ڤیدیۆ ڕایگەیاند، گەیشتووە بە ڕادەی ملیار بەكارهێنەری مانگانە.

ماڵپەڕی جەی ئێس ئێم ئارینا كە تایبەتە بە تەكنەلۆجیا بڵاویكردەوە، تیكتۆك سەركەوتووبووە لە شكاندنی هەموو ئەو بەربەستە سیاسییانەی كە وڵاتان دەیخەنە بەردەم كارەكانی، بەتایبەت ئەمریكا و هندستان.

ئاشكراشیكرد كە ئەو ئەپلیكەیشنە بەربەستی ملیار بینەری مانگانەی تێپەڕاندووە و ئێستا لە سەرتاسەری جیهاندا مانگانە زیاتر لە یەك ملیار بینەر ئەپلیكەیشنەكە بەكاردەهێنن.

تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستگرام كە لە ساڵی 2018دا گەیشتووە بەم ئاستە لە ژمارەی بەكارهێنەران، لەڕێگەی ئادەم مۆسێری-ی سەرۆكییەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە تیكتۆك بووەتە ڕكاربەرێكی سەرەكیی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە.

بابەتی پێشتر

دوو كەس بەتۆمەتی دزینی كێبڵی كارەبا دەستگیركران

بابەتی دواتر

پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت بگاتە سەروو 100 دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چۆن ڕوناكیی ماڵەكەت ڕێكدەخەیت؟

لەكاتی وەرزگۆڕیندا ڕەنگە پێمانوابێت كە هەمان ئەو ڕوناكییەی لەماڵەكانمان بەكارمانهێناوە دەبێت جێگیر بێت، بەڵام هەندێك لە شارەزایان و…
Total
0
Share