منداڵێكی تەمەن 12 ساڵ ماستەری لە فیزیادا بەدەستهێنا

لۆران سیمۆنز منداڵێكی بەلجیكی – هۆڵەندییە، لە ماوەی كەمتر لە یەك ساڵدا بڕوانامەی ماستەری لە فیزیادا بەدەستهێنا.

پێشتر و لە ساڵی 2019دا، لۆران كە ئەو كات تازە تەمەنی دەبووە نۆ ساڵ، بڕوانامەی دیبلۆمی لە ئەندازیاریی كارەبادا لە زانكۆی ئەیندهۆڤن بۆ تەكنەلۆجیا بەدەستهێنابوو، دواتر و لە ساڵی 2021دا لۆران سیمۆنز لە تەمەنی 11 ساڵیدا بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە فیزیادا بە كۆنمرەی 85% پێبەخشرا.

كاروانی سەركەوتنە ئەكادیمی و زانستییەكانی منداڵە دایك هۆڵەندی و باوك بەلجیكییەكە بەردەوامبوو، ئەمساڵ لە تەمەنی 12 ساڵیدا لۆران ماستەری بە پلەی نایاب لە فیزیادا لە زانكۆی ئەنتوێرب بەدەستهێنا و خوێندنی قۆناغی ماستەری بە یەك ساڵ تەواوكرد.

لۆران لە تاقیكردنەوەی تێكڕای زیرەكیدا 145 نمرەی بەدەستهێناوە و ڕێژەی زیرەكییەكەی هێندە بەرزە، كە دەتوانێت پلە زانستییەكان بە خێرایی ببڕێت.

لۆران سیمۆنز قۆناغی خوێندنی قوتابخانەی لە تەمەنی هەشت ساڵیدا تەواوكردووە، پاشان ڕووی لە خوێندنی ئەندازیاریی كارەبا كردووە و دواتر خولیای خوێندنی فیزیای هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داهاتی بەناوبانگترین هونەرمەندی جیهانی بۆ نەخۆشخانەیەکی منداڵانی ئۆکرانیا تەرخاندەکرێت

کارێکی هونەریی هونەرمەندی ناسراو بە ناوی “بانکسی”ەوە، لە زیادکردنێکدا بە بڕەپارەیەکی زۆر دەفرۆشرێت و داهاتەکەشی بۆ نەخۆشخانەیەکی منداڵان…
Total
0
Share