بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم ئەمشەو خۆڵبارین لە چەند ناوچەیەكی هەرێم دەستپێدەكاتەوە و تا سبەی بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمشەو پێشبینی خۆڵبارین دەكرێت لە ناوچەكانی باشووری هەرێم.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی كاریگەریی خۆڵبارینەكە تا نیوەڕۆی سبەینێ پێنجشەممە بەردەوام دەبێت و بەهۆیەوە مەودای بینین لەو ناوچانە كەمتر دەبێت لە چوار كیلۆمەتر.
پێشتر كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ پلەكانی گەرمای چەند ڕۆژی داهاتوو بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هاتنی شەپۆلێکی گەرما، لە سەنتەری شارەکان پلەكانی گەرما بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
هەولێر: 46 – 47 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 43 – 44 پلە
دهۆک: 45 – 46 پلە
کەرکوک: 47 – 48 پلە
هەڵەبجە: 44 – 45 پلە