دادگای سلێمانی دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی

دوای ئەوەی دەنگۆی فرۆشتنی بینای دادگای سلێمانی بڵاوکرایەوە، دادگاکە ئەو دەنگۆیەی رەتکردەوە و راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

سەرۆکایەتیی دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە چەند سایت و پەیج و سۆشیال میدیایەك هەواڵێکی ناڕاست بڵاوکراوەتەوە کە گوایە شوێنی بینای دادگای سلێمانی فرۆشراوە و دەکرێتە پرۆژە، بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین کە ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە”.

دەشڵێت، “لەگەڵ ئەوەی کە نازانین بە چ مەرامێك ئەم هەواڵە ناڕاست و بێبنەمایانە بڵاودەکرێنەوە، بە مافی خۆشمانی دەزانین سکاڵای یاسایی دژی ئەو سایت و پەیجانە تۆماربکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەفین دزەیی: ئەمریکا پشتگیری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شەنگال دەکات

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسێکی ئەمریکیدا باسیان لە گرنگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی…
زیاتر ببینە

ئەپیکور: پێشوازی لە پەسەندکردنی ماددەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکەین

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) پێشوازی لە پەسەندکردنی ماددەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لە هەمواری بودجەی فیدراڵیدا…
Total
0
Share