سەدر شەمەندەفەری بە كرێ گرتووە و لایەنگرانی دەگوازێتەوە

بۆ بەدەمەوەچوونی داواكارییەكەی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، كە داوای لە لایەنگرانی كردووە نوێژی بە كۆمەڵ لە بەغداد ئەنجامبدەن، لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە شارەكانی ترەوە ڕوو لە بەغداد دەكەن.

بڕیارە هەینیی داهاتوو، لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە بەغداد نوێژی بە كۆمەڵ ئەنجامبدەن كە هاوكاتە لەگەڵ یادی یەكەم نوێژی بە كۆمەڵ كە محەمەد سەدر باوكی موقتەدا ساڵی 1999 لە كوفە بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە لایەنگرانی ئەنجامیدا.

ماوەی چەند ڕۆژێكە ژمارەیەكی زۆر لە لایەنگرانی ڕەوتی سەدر، لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ڕوویان لە بەغداد كردووە و كاروانی گەشتەكان بەرەو بەغداد بەردەوامن، تەنانەت هەندێكیان بە پێ لە باشوورەوە بەڕێكەوتوون.

بەپێی زانیارییەكان، ژمارەی ئەوانەی لە بەسڕەوە بۆ نوێژی بە كۆمەڵ دەچنە بەغداد، هێندە زۆرە پاس بەشیان ناكات و سەرپەرشتیارانی ڕێوڕەسمەكە شەمەندەفەریان بە كرێ بۆ گرتوون و بەرەو بەغداد بەڕێیاندەكەن.

شیكەرەوانی سیاسی دەڵێن، ئامانجی سەدر لە كۆكردنەوەی لایەنگرانی و ئەنجامدانی نوێژی بە كۆمەڵ، بڵاوكردنەوەی جۆش و خرۆشە لە ڕیزەكانیاندا دوای ئەوەی بەهۆی كشانەوەی لە پرۆسەی سیاسی ترسی هەیە لە ساردبوونەوەی لایەنگرانی.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی: هیچ قەرزێكمان نەكرد و بارگرانیمان بۆ نەوەكانی داهاتوو دروست نەكرد

بابەتی دواتر

ئەمشەو خۆڵبارین دەستپێدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share