ئەمریكا لە تاقیكردنەوەی مووشەكێكی “گرنگ”دا سەركەوتوو بوو

تاقیكردنەوەی مووشەكێكی خێراتر لە دەنگ

هێزی ئاسمانیی ئەمریكا لەم هەفتەیەدا مووشەكێكی خێراتر لە دەنگی بە سەركەوتوویی تاقیكردەوە كە لەلایەن كۆمپانیای (لۆكهید مارتن)ەوە دروستكراوە.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز كە لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە هەواڵەكەی بڵاوكردووەتەوە، تاقیكردنەوەكە لە سایەی زیادبوونی مەترسییەكانە دوای ئەوەی ڕوسیا و چین سەركەوتنی گەورەیان لەبواری پەرەپێدانی ئەو چەكانەدا بەدەستهێناوە كە خێراییان زیاترە لە خێرایی دەنگ.

بەپێی سەرچاوەكە تاقیكردنەوەكە لە نزیك كەناراوەكانی ویلایەتی كالیفۆرنیا ئەنجامدراوە، بەڵام وردەكاریی زیاتر لەبارەی تێچووەكەیەوە باسنەكراوە.

تاقیكردنەوەكە لەكاتێكدا جیهان لەبارەی پەرەسەندنی جەنگ لە نیگەرانیدا، بەتایبەت دوای درێژەكێشانی شەڕی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا و ئەگەری پەلهاویشتنی.

ویلایەتە یەكگرتووەكان دوایین تاقیكردنەوەی لەسەر مووشەكی خێراتر لە دەنگ لە حوزەیرانی ڕابردوودا ئەنجامدا، بەڵام سەركەوتوو نەبوو.

ئەو تاقیكردنەوە سەرنەكەوتووە لە ویلایەتی هاوای ئەنجامدرا، دووەم تاقیكردنەوەی ناسەركەوتووی ئەو جۆرە مووشەكە بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەریتانیا کشانەوەی خۆی لە رێککەوتننامەیەکی جیهانی تایبەت بە وزە راگەیاند

حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، بەهۆی هەوڵە شکستخواردووەکان بۆ نوێکردنەوەی رێککەوتنەکە، لە پەیمانی جاڕنامەی وزە دەکشێتەوە. لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن…
Total
0
Share