مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێك گەیشتە پارێزگای نەینەوا و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی یەكە ئیدارییەكانی پارێزگاكە ئەنجامدا و داوای لە لایەنە سیاسییەكانی پارێزگاكەش كرد بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن بۆ كۆتاییهێنان بەو قەیرانانەی بەرۆكی پارێزگاكەی گرتووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق تێیدا هاتووە ئەمڕۆ شەممە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتووەتە پارێزگای نەینەوا و لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگاكە كۆبووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەی كازمی لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگاكە ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی عێراق بەشداربوون و داوای لێكردوون بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكەن و هاوكات جەخت لە گرنگیدان بە وەبەرهێنان و بونیادنانەوەی ژێرخانی ئابوری ئەو پارێزگایە كراوەتەوە.