عێراق.. لە 6 پارێزگا چەندین تیرۆریست و تۆمەتبار كوژران و دەستگیركران

ئەمڕۆ هەینی 12ی شوبات لە شەش پارێزگای عێراقدا، دوو تیرۆریستی داعش كوژران ژمارەیەك چەكدار و ئەندامی تری داعش و پێنج تۆمەتباری دیكە دەستگیركران.

دەزگای هەواڵگریی عێراق ڕایگەیاند، “هێزەكانی سوپا و دژەتیرۆر مۆڵگەكانی داعشیان لە سنووری خانەقین بۆردومانكردووە و دوو چەكداری داعش كوژراون كە یەكێكیان خەڵكی وڵاتێكی عەرەبییە.”

هاوكات دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئاشكرایكرد، لە كەركوك دوو بەرپرسی هاوكاریی لۆجستیی داعش دەستگیركران.

ڕوونیشیكردەوە كە ئەو دوو گەورە تیرۆریستە لەڕێگەی دابەزاندنی هێز لە ئاسمانەوە لە دۆڵی زغێتون لە باشووری كەركوك دەستگیركراون.

لای خۆیەوە، لیوا- یەحیا ڕەسوول، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا وتی، “گرووپێكی داعش كە لە شەش چەكداری ئەو ڕێكخراوە پێكهاتوون، ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیركراون.”

ڕاشیگەیاند، “لە گوندێكی باشووری موسڵ تیرۆریستێكی داعش دەستگیركرا كە چوار برای لەناو داعشدان و باوكیشی چەكداری داعش بووە و لە شەڕەكاندا كوژراوە، دەستگیركراوەكەش لەلایەن دادگاوە بەپێی یاسای 4ی تیرۆر بڕیاری دەستگیركردنی دەركرابوو.”

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاشكرایكرد كە لە ڕومادی ئەندامێكی داعش دەستگیركراوە و تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی چەندین تاوانی ئەنجامداوە و بڕیاری دەستگیركردنی هەبووە.

وتیشی، “لە بەغداد پێنج تۆمەتبار دەستگیركران كە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تاوانی كوشتن، دزی و فرتوفێڵ.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی لیژنەیەكی پێكهێناوە و هەوڵی چارەسەركردنی كێشەیەك لەگەڵ هەرێم دەدات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق لیژنەیەكی بۆ چارەسەركردنی گرفتی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان…
زیاتر ببینە

دژه‌تیرۆری عێراق فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدادى گه‌مارۆداوه‌

دژه‌تیرۆری عێراق بۆ ڕێگریكردن له‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ى لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبی بۆنێو فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداد ده‌روازه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌كه‌ى گه‌مارۆداوه‌. به‌پێی هه‌واڵی…
Total
0
Share