تاقیكردنەوەكانی شەشی ئامادەیی بۆ دوای جەژن دواخران

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا تاقیكردنەوەكانی شەشی ئامادەیی بە سەرجەم بەشەكانیەوە بۆ دوای جەژنی قوربان دوابخات.

تاقیكردنەوەكان بڕیاربوو ڕۆژی یەكشەممە 3ی تەمموز دەستپێبكەن.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، عەلی حەمید دلێمی وەزیری پەروەردە لیژنەی هەمیشەیی تاقیكردنەوەكانی بۆ دواخستنەكە ڕاسپاردووە، ئەوەش بەهۆكاری هاوكاتیی وادەی تاقیكردنەوەكان لەگەڵ پشووی جەژندا.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بڕیارەكە هەلێكی زیاتر دەداتە خوێندكاران بۆ پێداچوونەوە بە وانەكاندا و، هەلیش دەداتە خێزانە عێراقییەكان بۆ سودوەرگرتن لە ڕۆژانی جەژن.

بڕیارە لە كاتێكی دیكەدا وەزارەتی پەروەردە خشتەی نوێی تاقیكردنەوەكان بڵاوبكاتەوە پاش دووبارە ئامادەكردنەوەی لەلایەن لیژنەی تاقیكردنەوە گشتییەكانەوە.

بابەتی پێشتر

نانخواردنیشیان تێدایە.. 4 هۆکار بۆ ئازاری ددان

بابەتی دواتر

عێراق چیتر هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێم نانێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کازمی لەبارەی موچەوە دڵنیایی دەدات

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراقەوە دڵنیایی دەدات و ڕایدەگەیەنێت، چاکسازیان کردووە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش لەگەڵ چاکسازییەکانیاندایە.…
Total
0
Share