یەكەم لێدوانی دی ماریا پاش پەیوەندیكردنی بە یۆڤانتۆسەوە

دی ماریا درێسی ژمارە 22 لەپێناو بەدەستهێنانی ناسناوی چامپیۆنز لیگ لەبەردەكات و بەڵێنیش بە هاندەران دەدات ئەوەی لەتوانایدا هەبوو بیكات لە پێناو بەدەستهێنانی ناسناوەكاندا.

دی ماریا جەختی كردەوە كە ئەو هەمیشە ئەوپەڕی توانای خۆی خەرجكردووە لە پێناو بردنەوەدا و بە گۆڵ و ئەسیستەكانیشی هاوكاری یوڤی دەكات بۆ هەمان هۆكار.

پوختەی قسەكانی دی ماریا

/ بەڵێن دەدەم پابەند بم بە ڕێنماییەكانەوە ، هەموو شتێك دەكەم لە پێناو بردنەوەدا ، نامەوێت شكست بهێنم.

/ هیوادارم پێكەوە ناسناوی زۆر بەرینەوە

/ ژمارە ٢٢ هەڵبژاردوە لەبەرئەوەی پێشتر لە مەدرید لەبەرمبوە و ناسناوی چامپیۆنزلیگم بەبیر دەهێنێتەوە هەروەها ٢٢ ڕۆژی لەدایكبوونی كچەكەمە

/ دەمەوێت بە گۆڵ و ئەسیستەكانم هاوكاری یوڤی بكەم لە بردنەوەی ناسناوەكاندا

/ لە باشترین یانەكانی خولە جیاوازەكان بوون پێشتر لە ئیتاڵیا یاریم نەكردوە و ئێستاش لە باشترین یانەی ئیتاڵیام

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێكی تابلۆ سلێمانی لە باكووری كوردستان دووچاری ڕووداوێكی هاتووچۆ بوو.. چەند كەسێك بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

كازمی گەیشتە نەینەوا و كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێیمار گەڕایەوە بۆ بەرشلۆنە

بەهۆی دۆسییەی ساختەکاری و پێدانی داتای ناڕاست بە حکوومەتی ئیسپانیا، نێیمار دا سیلڤای بەڕازیلی جارێکی دیکە پەلکێشی دادگا…
Total
0
Share