میكانیزمی دابەشكردنی مووچە دەگۆڕدرێت
ئێستا وردەكارییەكەی ئاشكرادەكات

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، میكانیزمی دابەشكردنی مووچە دەگۆڕدرێت و كاردەكرێت پێدانی مووچە بكرێتە كارت و لە ڕێگای بانكەكانەوە مووچە دابەشبكرێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاند، لە چوار مانگی داهاتوودا دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكرێتە كارت.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، پێدانی مووچە دەكرێتە كارت و لە ڕێگای بانكەكانەوە مووچە دەدرێتە مووچەخۆران و لە قۆناغی یەكەمدا بانكەكان بۆ پێدانی مووچە دیاریدەكرێن و دواتر كار دەكرێت مووچەخۆران لە هەر بانكێك بێت دەتوانن مووچەكەیان وەربگرن.

ئاماژە بەوەشكراوە، دەبێت مووچەخۆرەكە تۆماربێت لە سیستمی بایۆمەتری و ئەو كات لە ڕێگای بانكەوە مووچە دەدرێتە مووچەخۆران.

بابەتی پێشتر

كازمی گەیشتە نەینەوا و كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجامدا

بابەتی دواتر

سلێمانی.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێزی ئاڵتونی: لە ئامادەباشیداین بۆ هەر فەرمانێکی بافڵ تاڵەبانی بۆ وەڵامدانەوەی دەستدرێژییەكانی كەركوك

هێزی ئاڵتونی خراوەتە ئامادەباشییەوە بۆ ئەگەری وەڵامدانەوەی ئەو ڕووداوانەی شەوی ڕابردوو لە کەرکوک ڕوویاندا، فەرماندەی هێزەکەش دەڵێت، “چاوەڕێی…
Total
0
Share