جۆنسن دەستی لە پۆستی سەرۆك وەزیران كێشایەوە

بۆریس جۆنسن بە فەرمی دەستی لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی كێشایەوە، بەڵام لە پۆستەكەیدا دەمێنێتەوە تا پارتەكەی كەسێكی دیكە بۆ بوونە سەرۆك وەزیران دەستنیشاندەكات.

كەمێك لەمەوبەر بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستی سەرۆكی پارتی پارێزگاران و هەروەها سەرۆك وەزیران ڕاگەیاند.

بەپێی میدیای بەریتانی، سەرەڕای دەستلەكاركێشانەوەكە، جۆنسن لە پۆستی سەرۆك وەزیراندا دەمێنێتەوە، تا ئەو كاتەی پارتەكەی جێگرەوەیەكی بۆ دیاریدەكات.

بڕیارە كۆنگرەی داهاتووی پارتی پارێزگاران بكەوێتە پاییزی ئەمساڵەوە، بۆیە پێشبینی دەكرێت جۆنسن تا ئەوكات وەكو سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بمێنێتەوە.

شەپۆلی دەستلەكاركێشانەوەكان لە بەریتانیا بەردەوامە، ئەمڕۆ چوار پەرلەمانتاری تر وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر بە وەرنەگرتنەوەی متمانە لە بۆریس جۆنسن، دەستیان لەكاركێشایەوە، بۆیە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا پشتیوانیی پەرلەمانتار و وەزیرەكانی خوودی پارتەكەی خۆیشی لەدەستداوە و ناچار بوو دەستلەكاربكێشێتەوە. بەشێك لە پەرلەمانتار و وەزیرەكانی، لەوانە نەدیم زەهاوی، پێشنیازیان بۆ جۆنسن كردبوو دەستلەكاربكێشێتەوە و “بە شكۆمەندییەوە” پۆستەكەی بەجێبهێڵێت.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەولێر: دوو منداڵ بە ئۆتۆمبێلی باوکیان تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و یەکێکیان گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی: کۆرۆنا لەناو منداڵاندا بەرەو لوتکە دەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئوردن موشەك دروستدەكات

كۆمپانیایەكی ئوردنی، موشەكی دژەتانك دروستدەكات. كۆمپانیای “جەدارە”ی ئوردنی بۆ سیستمی بەرگری، هەنگاوەكانی دەستپێكردووە بۆ دروستكردنی موشەكی “كۆرنێت- ئی”…
Total
0
Share