تەندروستیی سلێمانی: کۆرۆنا لەناو منداڵاندا بەرەو لوتکە دەچێت

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕایگەیاند، کۆرۆنا لەناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە و ئێستا بەرەو لوتکەی نەخۆشییەکە دەچین.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان لە سلێمانی ڕایگەیاند، دوو هەفتە پیشتر مەترسیی هەڵکشانی تووشبووانی منداڵان بە کۆرۆنا ڕاگەیەندرابوو، “ئێستا گەیشتووینەتە ئەو ئەو ئاستە و نەخۆشییەکە لەناو منداڵاندا بەرەو لوتکە دەچێت”.

بەپێی دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا، ئێستا ژمارەیەکی زۆر منداڵ تووشی کۆرۆنا بوون و هەندێکیان حاڵەتی قورسیان هەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتێک نییە کە مەترسیی گیانلەدەستدانی هەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە زۆرینەی ئەو منداڵانەی ئێستا سەردانی نەخۆشخانە دەکەن تووشبووی کۆرۆنان و بەشێکیشیان تووشبووی سکچوون و ڕشانەوەن کە هێشتا ماوە لەناو منداڵاندا.

داواشدەکات، ئەوانەی تەمەنیان لە 12 ساڵ بەسەرەوەیە ڤاکسین وەربگرن و ئەوانەشی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە خۆپارێزیی تەواوبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: ئەو ئەپڵیکەیشنانەی تایبەتن بە کێش دابەزاندن زیانیان هەیە

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی ئەو ئەپڵیکەیشنانەی مۆبایلە زیرەکەکان کە تایبەتە بە دابەزاندنی کێش و وەرزشکردن زیانیان لە سوودەکانیان زیاترە.…
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی پلانێک بۆ چۆنێتیی مامەڵەکردن لەگەڵ دەستدرێژیی سێکسی دەخاتەڕوو

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامادەکاری دەکات بۆ خستنەڕووی پلانێک بەمەبەستی چاوپۆشی نەکردن لە تاوانەکانی دەستدرێژیی سێکسی، دوای ئەوەی ژمارەیەک…
Total
0
Share