یەكێتیی ئەوروپا هەڕەشە لە ئێران دەكات

یەكێك لە بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران – ئەرشیف

لەبارەی بەرزكردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم، یەكێتیی ئەوروپا هۆشداری بە ئێران دەدات و هەڕەشەی سزادانی دەكات.

ئێران بە فەرمی ڕایگەیاند، دەستیكردووە بە بەرزكردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە بنكەی ئەتۆمیی فۆردو بە ڕێژەی 20%.

لە بەرامبەردا ئەمڕۆ دووشەممە 4ی كانونی یەكەم، پیتەر ستانۆ، وتەبێژی فەرمیی یەكێتیی ئەوروپا بە كەناڵی عەرەبییەی ڕاگەیاندووە، “پێویستە ئێران ڕابگیرێت لەوەی ببێت بە خاوەنی چەكی ئەتۆمی”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “زیادكردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بەو ڕێژەیە ئێران دووچاری سزایەكی توند دەكاتەوە”.

ئەو هەنگاوەی ئێرانیشی بە پێشێلكردنی ڕێككەوتننامەی ئەتۆم ناوبردووە، كە لەنێوان ئێران و چەند وڵاتێكی یەكێتییەكەدا واژووكراوە.

بابەتی پێشتر

دوای شەڕی میدیایی و گەمارۆ.. سعودیە و قەتەڕ بەرەو ئاشتبوونەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ساوزامپتن لیڤەرپوڵی ڕاگرت و بلیتی لوتکەی بەخشییە مانچستەر یونایتد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە سەروو 74 دۆلارەوە…
Total
0
Share