وڵاتانی ناتۆ ئامادەکاریی بۆ دامەزراندنی سیستمی شنگنی سەربازی دەکەن

رۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاویکردەوە، “پێدەچێت پێش کۆبوونەوەی داهاتوو، وڵاتانی ناتۆ لەسەر دامەزراندنی سیستمی شنگنی سەربازی رێکبکەون کە رێگە بە یەکە سەربازییەکانیان دەدات بە ئازادی لە سنووری وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانییە سەربازییەکدا جموجۆڵبکەن”.

رۆژنامەی زە ​​تایمزی بەریتانی ئەوەی ئاشکراکرد، “ساڵانێکی زۆرە سەرکردەکانی ناتۆ هەوڵی دروستکردنی سیستمێکی سەربازیی ناوچەی شنگن دەدەن، کە رێگە بە جموجۆڵی تاڕادەیەکی زۆر بێ بەربەست لەناو سنووری وڵاتانی ئەندامدا دەدات”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “ئێستا دانوستانەکان بۆ دروستکردنی ئەو سیستمە لە ئارادایە و رەنگە ئەنجامەکانی دروستکردنی ئەو سیستمە پێش کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە واشنتن لە مانگی تەموزدا رابگەیەنرێن”.

ئەو رۆژنامەیە جەختیلەوە کردەوە، “زۆرجار مەشقەکانی ناتۆ کە لەسەر سنوور ئەنجامدەدرێت پێویستی بە بڕێکی زۆر نووسراو و رێپێدان هەیە و ئەوەش لە ئەگەری رووداوی سەربازیی راستەقینەدا ئاستەنگی زۆر دروستدەکات”.

بابەتی پێشتر

داهاتی نەوتی فرۆشراوی مانگی رابردوو بڵاوكرایەوە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share