دەستەی باڵای حەج و عەمرەی عێراق ڕایگەیاند، لە ساڵی دهاتووەوە مەرجی تەمەن بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج نامێنێت.
سامی مه‌سعودی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌ج و عەمرەی عێراق لە بە میدیا عێراقییەكانی وتووە، “كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی زیاره‌تكارانی حەج ئه‌مساڵ به بڕیاری سعودیه بوو”.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای كرانه‌وه‌ی ڕێكاره‌كانی په‌تای كۆرۆنا سعودیە ویستی ئه‌مساڵ حه‌ج ته‌نها وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بێت بۆیە ژمارەكەی كەمكردەوە و بڕیاره‌كەش ته‌واوی وڵاتانی جیهانی گرتووه‌ته‌وه و ته‌نها یه‌ك ملیۆن كه‌س ئەمساڵ فەریزەی حەج ئەنجام دەدەن.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌ج و عەمرەی عێراق ڕوونیشیكردەوە، سعودیه بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵی حه‌ج ته‌مه‌نی 64 ساڵ به‌ره‌و خواره‌وه‌ی د‌یاریكردبوو و پشكی عێراقیش ته‌نها به 16 هه‌زار زیاره‌تكار د‌یاریكردبوو، بەڵام بۆ ساڵی داهاتوو ئەوە نامێنێت”.