ئەپڵ نرخی ئامێرەکانی دادەبەزێنێت بۆ هەر کەسێک بیەوێت ئامێرە کۆنەکەی بگۆڕێت

کۆمپانیای ئەپڵ دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی هەنگاوی کەمکردنەوەی نرخی ئامێرە زیرەکەکانی بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئامێرە کۆنەکانیان بگۆڕن بە ئامێرێکی نوێ.

پێگەی فەرمیی کۆمپانیای ئەپڵ بڵاویکردەوە، نرخی تەلەفۆنەکانی جۆری iphone xs ماکس و iphone xsی بەبڕی 30 دۆلار کەمکردووەتەوە بۆ ئەوانەی ئامێرە کۆنەکانیان دەگۆڕن، هەروەها نرخی iphone12 پرۆماکس و iphone12 پرۆ و iphon11 پرۆی بەبڕی 50 دۆلار کەمکردووەتەوە.

ئەو هەنگاوەی کۆمپانیای ئەپڵ لەچێوەی بەرنامەی ئاڵوگۆڕی trade- inی کۆمپانیاکەیە، وەک هەنگاوێک بۆ هاندانی بەکارهێنەرانی بەمەبەستی گۆڕینی ئامێرەکانیان بەشێوەیەکی بەردەوام.

لیستی دابەزاندنی نرخی ئامێرەکانی ئایفۆن تەنها تەلەفۆنەکانیان ناگرێتەوە، بەڵکو ئامێرەکانی ماکیش دەگرێتەوە، نرخی ئامێری ئای ماک پرۆ لە 1500 دۆلارەوە بۆ 1350 دۆلار دابەزیوە، هەروەها ئای ماک لە 850 دۆلارەوە بۆ 830 دۆلار دابەزیوە، هەروەها نرخی ماک پرۆ لە دوو هەزار دۆلارەوە بۆ هەزار و 800 دۆلار دابەزیوە.

نرخی ئایپاد پرۆ لە 655 دۆلارەوە بۆ 555 دۆلار دابەزیوە، ئایپاد ئێر لە 290 دۆلارەوە بۆ 275 دۆلار دابەزیوە.

بابەتی پێشتر

لە ساڵی داهاتووەوە مەرجی تەمەن بۆ حەج نامێنێت

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران ئاستەنگەكانی داخستنی چەكفرۆشان و ”گوشارە ناڕەواكان”ی عێراق تاوتوێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share