ئەو بارەی لە مەرزی پەروێزخان دەستی بەسەردا گیرا چی تیابوو؟

سنووری نێوان هەرێم و ئێران لە مەرزی پەروێزخان فۆتۆ: پەیجی مەرزی پەروێزخان

پاش ئەوەی پەرلەمانتارێكی كوردستان باسی لەوە كرد هەوڵدراوە بە قاچاخ سەروپێ لە ڕێی مەرزی پەروێزخانەوە بهێنرێتە ناو هەرێمەوە، بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەرزەكە دەڵێت، یەك بەڕاد بووە و دەستی بەسەردا گیراوە.

عەباس ئیسماعیل، بەرپرسی پەیوەندییەكان و ڕاگەیەناندنی مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەو بابەتی سەروپێیە بەڕادێكە هاتووە دەستی بەسەردا گیراوە، بەڕێوبەرایەتیی گومرگی گەرمیان داویانەتە بەشی یاسایی خۆیان و ڕێوشوێنی یاسایی لەگەڵدا گیراوەتەبەر”.

عەباس ئیسماعیل ئەوەشی خستەڕوو، “كەیسەكە دراوەتە دادگای گومرگی، چاوەڕوانی دەرئەنجامەكەی دەكەین، بەڕادەكەش هەر لەناو مەرزەكەدا گیراوە و نەچوەتە دەرەوە”.

بەرپرسی پەیوەندییەكان و ڕاگەیەناندنی مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان ئاشكراشیكرد، “بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دەبێت 86 بارهەڵگر دەستیان بەسەردا گیرواە و كەشفیان بۆ كراوە، دراون بە گومرگی گشتیی هەرێم بۆ ئەوەی ئەوەی بابەتی گومرگ بێت دەردەچێت، ئەوەشی پێویست بكات غەرامە دەكرێت یان دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئێران”.

بەرپرسەكەی مەرزی پەروێزخان باسیلەوەشكرد، “بەهیچ جۆرێك ڕێگا نادرێت بە قاچاخ شت لەم مەرزەوە بهێنرێتە ناوەوە”.

سەبارەت بە بابەتێكی هەستیار كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی بەدوادا هات، كە گوایە هەوڵی هێنانە ناوەوەی “چوك (زەكەر)ی دەستكرد” لە مەزری نێودەوڵەتیی پەروێزخانەوە دراوە، سەرچاوەیەك لە بەڕێوبەرایەتیی مەرزەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ڕاستی ئەو بابەتە ئەوەیە بابەتەكە كۆنە و لەو مەرزەی ئێمە بەهیچ جۆرێك شتی وا نەبووە، بەڵكو ئەوەی ئێمە زانیاریمان هەیە، لە مەرزێكی خوارووی عێراق ئەو بابەتە هەبووە و دەستی بەسەدا گیراوە”.

 

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر باندێك كە دەیان هەزار دۆلاریان دزیوە دەستگیردەكات

بابەتی دواتر

پایزى ئەمساڵ بەبێ جەنەراڵ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی…
Total
0
Share