کرێکارێک لە کاتی کارکردندا گیانیلەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ لە سنووری گەرمیان لە کاتی کارکردندا کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەمە لەگوندی قەڵەبڵاخەوە
تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (عومەر جەلیل ئیبراهیم) لەدایکبووی ساڵی 1996 هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار .
.کەبەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو

ئاشکراشیکرد، بەوتەی کەسوکارەکەی، قوربانییەکە کرێکاری کێڵگەی پەلەوەربووە لەکاتی کارکردندا کارەبا گرتویەتی و لەئەنجامدا گیانیلەدەستداوە
.لەئێستادا پۆلیسی گەرمیان لەسەر چۆنێتی رووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎هەڤاڵ ئەبوبەكر: دۆخی سه‌ختی وڵاته‌كه‌مان پێویستی به‌ لێكتێگه‌یشتن و یه‌كڕیزیی هه‌یه‌

پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پشتیوانیی له‌ داوا ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان و داكۆكیی له‌ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و كێشه‌ درێژخایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەغداد ڕەتیکردووەتەوە لەسەر داوای هیچ کەسێک دەرمانیان بۆ سلێمانی ناردبێت

  تەندروستیی سلێمانی وەڵامی ئەو پەرلەمانتارانە دەداتەوە کە باسیان لە دابینکردنی دەرمان دەکرد بۆ سلێمانی و کەمتەرخەمی تەندروستیی…
Total
0
Share