کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای کۆرۆنا و ئەنجومەنی وەزیران دوا دەخرێن

هەردوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا بۆ ڕۆژی پێنجشەممە 7ی کانونی دووەم دواخرا و بەپێی زانیاریەکانیش ئەگەری زۆرە هەردوو کۆبوونەوەکە بکرێت بەیەک.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا پێویستە لەم چەند ڕۆژەدا بکرێت و بڕیار لەبارەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵەوە بدرێت”.

ڕاشیگەیاند کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیش کە دەبوایە سبەینێ چوارشەممە بکرایە دواخراوە بۆ ڕۆژی پێنج شەممە و ئەگەری زۆرە هەردوو کۆبوونەوەکە لە هەمان ڕۆژدا بکرێت و سەرجەم پرسەکانیش لەو کۆبوونەوەیەدا دەخرێنەڕوو.

ئاماژەی بەوەشکرد کە پرسی خوێندنی ئەمساڵیش ئەگەری زۆرە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا لە ڕۆژی پێنجشەممە بخرێتە بەردەم ئەنجومەنەکە و بڕیاری لەبارەوە بدرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە لە بەرواری 1ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری دواخستنی دەستپێکردنەوەی ساڵی خوێندنیدا، بەڵام لە بەرواری 1ی کانونی یەکەمدا لەلایەن لیژنەکەوە بڕیاردرا خوێندنی پۆلەکانی 1 و 2ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی دەستپێبکاتەوە و قۆناغەکانی 3 تاوەکو 11 دەست ناکەنەوە بە خوێندن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: خوێندنگەمان لە دەرەوەی شار هەیە بەڕێوەبەر و سەرجەم مامۆستاكانی وانەبێژن

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی دانانی پشووی رۆژانی شەممەوە بەشێكی زۆری مامۆستایانی وانەبێژ مەترسی ئەوەیان…
زیاتر ببینە

سەنتەری میترۆ: وەڵامەکەی وتەبێژی حکومەت هەڕەشەیە بۆ سەرجەم کەناڵەکانی دیکە

سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت، لێدوانەكەی ئەمڕۆی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی كەناڵی رووداو و كەناڵ8، دەرخەری هەڵكشانی ئامرازەكانی بەربەستدانانن…
Total
0
Share