تەرمی گەنجێک لە باخەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

پۆلیسی دهۆک ئاشکرایکرد، ئێوارەی دوێنێ 11 ی ئازار، تەرمی گەنجێک لە باخەکەی ماڵی خۆیاندا دۆزراوەتەوە و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە فیشەکێکی کڵاشنکۆفی بە جەستەیەوە بووە.

پۆلیسی دهۆک لەبارەی ڕوداوەکەوە ئاشکرایکردووە، “دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت کە گەنجێکی تەمەن 28 ساڵ گیانی لە دەستداوە، تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشیکی دادوەری دهۆک و لەوێ دەرکەوتووە ئاسەواری فیشەکێکی پێوەیە”.

گەنجەکە ناوی (دیار یونس حەیدەر) بووە و تەمەنی 28 ساڵە، لە گوندەکەی خۆیان بەناوی “ئیمینکی”ە لە ناحیەی زاویتە.

وەک کەسوکاری گەنجەکە ئاماژەی پێدەکەن کە کێشەیان لەگەڵ کەسدا نەبووە و دیار لە کۆمپانیایەکی دەرهێنانی نەوت کاریکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەنگاوەکانى دامەزراندنى سێ یەکەمەکانى سەر بەشەکانى زانکۆکان دەستپێکرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بڵاویکردەوە، هەنگاوەکانی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی سەر بەشەكان لە دەرچووانی ساڵانی خوێندنى…
Total
0
Share