یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە لەبارەی هەڵگرتنی چەكەوە بڕیاریدا

وتەبێژی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە لەبارەی هەڵگرتنی چەك دوای تەواوبوونی ئەركی هێزەكانیان ڕوونكردنەوە دەدات و جەختدەكاتەوە “زۆرینەی هێزەكانمان دوای كۆتاییهاتنی ئەركەكەیان چەكیان نەبردووەتەوە ماڵەوە و هەر بڕیارێكیش دەربچێت پابەندی دەبین”.

وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی پێَشمەرگە هەماهەنگی دەكەین كە هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان دوای كۆتاییهاتنی ئەركەكانیان جبەخانەیەكیان بۆ دابینبكرێت كە چەكەكانیان نەبەنەوە ماڵەوە.
عەمید ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەر لەو پێشنیازە زۆرێك لە هێزەكانمان دوای كۆتاییهاتنی ئەركەكانیان چەكیان بۆ ماڵەوە نەبردووەتەوە و ئێستاش هەر بڕیارێكمان لەو بارەیەوە ئاراستە بكرێت كاری پێدەكەین و پێوەی پابەند دەبین.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بڕیارێك لەبارەی مامەڵەكردن بە چەك لە وەزارەتی ناوخۆوە دەربچێت دەبێت لە ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە بكرێت و كاری پێدەكرێت.

بابەتی پێشتر

لەبارەی پڕكردنەوەی فۆڕمی یەكەكانی نیشتەجێبوونەوە بڕیاردرا

بابەتی دواتر

حكومەتی عێراق بڕیاریدا پاڵپشتی مۆلیدە ئەهلییەكان بكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share