لەبارەی پڕكردنەوەی فۆڕمی یەكەكانی نیشتەجێبوونەوە بڕیاردرا

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، پڕكردنەوەی فۆڕمی كرێنشینان بۆ وەرگرتنی یەكەكانی نیشتەجێبوون دوو ڕۆژی دیكە درێژكرایەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان تێیدا هاتووە، لەسەر داوای هاوڵاتییان و ئەوانەی تاوەكو ئێستا نەیانتوانیووە فۆڕمەكەپڕبكەنەوە، دەستەی وەبەرھێنان بڕیاریدا ماوەی دوو ڕۆژی دیكە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكە درێژبكاتەوە و هاوڵاتییان دەتوانن سوودمەندبن.

حكومەتی هەرێم بڕیاریدا 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دروستبكات كە لەڕێگەی فۆڕمەوە یەكەكان بەسەر كرێنشینان و هاوڵاتییانی كەمدەرامەتدا دابەشبكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوئێن لەسەر دۆسییەی خۆسوتاندنی هاوڵاتییە ڕۆژهەڵاتییەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ڕوداوی خۆسوتاندنی هاوڵاتییەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، “بە دەم پەنابەرەکەوە چووین و بە…
Total
0
Share