حكومەتی عێراق بڕیاریدا پاڵپشتی مۆلیدە ئەهلییەكان بكات

حكومەتی عێراق بڕیاریدا پاڵپشتی مۆلیدە ئەهلییەكان بكات و ڕەزامەندی لەسەر پێدانی سووتەمەنی بە مۆلیدە ئەهلییەكان دەربڕی كە لە وەرزی هاویندا هەر كات كارەبای نیشتمانی بڕدرا كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابینبكەن و كرێی كارەباش لەسەر هاوڵاتییان كەمبكەنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تایبەت بە دۆسیەی ئابوری و خزمەتگوزارییەكان بەرێوەچووە و چەند بڕیارێكیش لەبارەی كارەباوە دراون.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا ڕەزامەندی درا بە دابینكردنی سووتەمەنی بۆ مۆلیدوە ئەهلییەكان كە بتوانرێت لەكاتی پێویستدا كارەبا بۆ هاوڵاتییان دابینبكەن و كرێی كارەباش لەسەر هاوڵاتییان گراننەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە لە ساڵی داهاتوو دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و هەمواركردنەوەی یاسای بودجە لایەنە كوردییەكان بە…
Total
0
Share