ئەیاکس دیسانەوە سفر دەبێتەوە!

یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵەندی هێزی دارایی خۆی لە فرۆشتنی یاریزانانەوە وەرگرتووە، ڕۆژنامەنووسانێک داوا دەکات پرۆسەی فرۆشتن ڕابگرن.

وەرزی 2019/2020 یانەی ئەیاکس ئەمستەردام خاوەنی پێکهاتەیەکی ئاگرین و پڕاوپڕ بوو بە لاوان، بەهۆی هەژموونی یانە زەبەلاحەکانەوە ناچاربوون دەستبەرداری دی یۆنگ، دی لێخت، دۆڵبێرگ، پاشان زەیاش، ڤان دی بێک و دێست ببن.

لە مێرکاتۆی (2022) دا، جارێکی دیکە یانە مێژووییەکەی هۆڵەندا دەستی بە فرۆشتنی ئەستێرەکانی کردووە، تاوەکو ئێستا ڕاین گراڤینبێرخ، دۆمینیک کۆتارسکی، نوسەیر مەزراوی، دانیلۆ پێرێرا-یان فرۆشتووە.

لە لایەکی دیکەوە هەوڵەکانی مان یونایتد، چێڵسی، ئارسیناڵ بۆ گواستنەوەی ئانتۆنی و لیساندرۆ مارتینێز دەستی پێکردووە.

لەم بارەیەوە مارسێل ڤان دێر کران، ڕۆژنامەنووسی هۆڵەندی ڕایگەیاندووە، “ئەیاکس داوای 45 ملیۆن لە مارتینێز دەکات، بەڵام پێم وایە هۆکار نییە بۆ فرۆشتنی یاریزانان، چی دیکە ئەیاکس پێویست ناکات پێکهاتەکەی بفرۆشێت.”

بابەتی پێشتر

حەوت یانە مارسێلۆ-یان ڕەتکردووەتەوە

بابەتی دواتر

ڕوسیا زەمالەی زیاتری خوێندن بۆ خوێندكارانی هەرێم دابیندەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆخی پێدری سەلامەت نییە

تیمی پزیشکی بەرشلۆنە گەشبین نییە بە چاکبونەوەى پێدری بەشێوەیەکی تەواو پێش یاریی کلاسیکۆ. پێدری دوو مانگە بەهۆی پێکانەوە…
Total
0
Share