ڕایەڵەی هاندەرانی بەرشلۆنە بایکۆتی یارییەکەی ئەمڕۆی کرد

هاندەرانی یانەی بەرشلۆنە لە دوای ئابڕووچونی فرۆشتنی بلیتەکانیان لە خولی ئەوروپی “یوروپالیگ”، بڕیاریاندا بایکۆتی ڕووبەڕووبوونەوەی قادش بکەن.

ڕایەڵەی هاندەرانی بەرشلۆنە کە پێکهاتووە لە ڕێژەیەکی زۆری هاندەرە سەرسەختەکان، هەروەها ئەو ستافەی سروودەکان ئامادە دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە لە یاریگای کامپ نو ئامادەی یاریی نێوان یانەکەیان و یانەی قادش نابن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ڕایەڵەکە، هۆکاری بایکۆتەکەیان بۆ ئەو ئابڕووچوونەی پێنجشەممەی ڕابردوو بەرامبەر یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت دەگەڕێتەوە، کە زۆرینەی بلیتەکانی هاندەرانی بارسا بە هاندەرانی یانە ئەڵمانییە ڕکابەرەکە فرۆشرا.

ڕایەڵەی هاندەرانی ئازولگرانا، ڕووداوەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بە “ئابڕووچوون” ناودەبات و بێزاری خۆشیان دەربڕیوە، کە بۆ هەتا هەتایەئەو ڕووداوە بە “ئابڕووچوونی گەورە” لە مێژووی کامپی نو جیادەکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن داوای كۆبوونەوەی پەرلەمان و هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن ‏دەكەن

بابەتی دواتر

مۆرینیۆ جوانترین هەڵوێستی بۆ مارادۆنا نیشاندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤاڵڤێردی لە یەک ئەگەردا سزا دەدرێت

بەهۆی بەشەڕهاتنی لەگەڵ ئەلێکس باینا-ی یاریزانی ڤیاریاڵ، فیدریکۆ ڤالڤێردیی ئەستێرەی لاوی یانەی ڕیاڵ مەدرید هەڕەشەی سزادانی لەسەرە. سەرچاوەکان…
Total
0
Share