حەوت یانە مارسێلۆ-یان ڕەتکردووەتەوە

مارسێلۆ دا سیلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید، یانەی دەست ناکەوێت و حەوت یانەی خولی ئەمریکا ڕەتیان کردووەتەوە گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی پۆرتاڵی “دیاریۆ ئەی ئێس”، مارسێلۆ دوای جیابوونەوەی لە ڕیاڵ مەدرید نەیتوانیوە لەگەڵ یانەیەکی نوێ ڕێککەوتن بکات، لێپرسراوی کارەکانی لەگەڵ حەوت یانەی گەورەی خولی ئەمریکا دەستی بە دانوستاندن کردووە، بەڵام هەر حەوت یانەکە پێیان وا بووە تەمەنی هەڵکشاوە و ڕەتیان کردووەتەوە گرێبەستی پێشکەش بکەن.

یانەکانی خولی ئەمریکا بریتی بوون لە، لۆس ئەنجلس ئێف سی، نیو یۆرک ڕێدبوڵز، لۆس ئەنجلس گالاکسی، ئینتەر مەیامی کە لەلایەن دەیڤید بێکهامەوە سەرپەرشتی دەکرێت، یانەکانی دیکەش بە نادیاری ماونەتەوە.

مارسێلۆ تەمەنی 34 ساڵە و وەرزی ڕابردوو بەتەواوی ئاستی دابەزی و لە پێکهاتەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی دوور خرایەوە، تاوەکو ئەم ساتە پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نەکردووە.

بابەتی پێشتر

خاوەنی 110 مارە.. ژنێك مارەكانی پێوەیدەدەن

بابەتی دواتر

ئەیاکس دیسانەوە سفر دەبێتەوە!

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share