شۆک.. کۆرتوا وەرزێک دووردەکەوێتەوە

تیبۆ کۆرتواى گۆڵچی یانەى ڕیاڵ مەدرید توشی پێکانێکی قورس بووە و ئەگەر زۆرە بە درێژایی ئەم وەرزە لە یارییکردن دووربکەوێتەوە.

تیمی پزیشکی یانەى ڕیاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بەوە دەدەن کە پێکانەکەى کۆرتوا پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆیەتی.

بڕیارە بە زووترین کات نەشتەرگەریی بۆ تیبۆ کۆرتواى گۆڵچی یانەى ڕیاڵ مەدرید بکرێت.

بەوەش کۆرتوا لانی کەم شەش مانگ لە یاریی کردن دووردەکەوێتەوە.

یانەى ڕیاڵ مەدرید دەستبەجێ بەدواى گۆڵچی نوێدا دەگەڕێت بۆ ئەوەى لە وەرزی نوێدا بەرگریی لە گۆڵەکەیان بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن به‌ گۆڵێک کۆمێرزبانک ئارینای به‌سه‌رکرده‌وه‌

یانه‌ی بایرن میونشن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 24ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی باڤارییه‌کان کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share