بە دوو مانگ پێدری 20 سەرکەوتووە و مێسی 20 دابەزیوە

بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە، پێدری نرخی 20 ملیۆن زیادیکردووە و مێسی 20 ملیۆن نرخی کەمیکردووە

ئاست بەرزی پێدری و نمایشە ناوازەکانی چەند هەفتەی ڕابردووی، لەڕووی داراییەوە کاریگەرییان دروستکردووە و لە ئێستادا وەک یەکێک لە لاوە گرانبەهاکان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

بەپێی نوێترین داتاکانی ترانسفێر مارکت، بایەخی پێدری لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2020 تەنها 30 ملیۆن یورۆ بووە، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات و بەشداریکردنی وەک ئەستێرەیەکی کارا لە پێکهاتەکانی ڕۆناڵد کومان 20 ملیۆن یورۆ زیادیکردووە، واتە گەیشتووەتە 50 ملیۆن.

بەپێی ڕیزبەندییە داراییەکان، لە ئێستادا پێدری یەکێکە لە گرانبەهاترین لاوانی بواری تۆپی پێ، بەڵام ئەوەی سەیرە، لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی بارسا نرخی لە 100 ملیۆنەوە بۆ 80 ملیۆن دابەزیوە، واتا 20 ملیۆن کەمیکردووە.

بەهۆی کەمبوونەوەی نرخەکانەوە، پوڵگا لە ڕیزبەندی 10 گرانبەهاترینەکەی جیهان نەماوە و جواو فیلێکسی پۆرتوگالی کە نرخی 100 ملیۆنە هاتووەتە پلەی دەیەم.

بەپێی داتا نوێیەکانی سەنتەری لێکۆڵینەوە وەرزشییە نێودەوڵەتییەکان، لە ئێستادا مارکۆس ڕاشفۆردی یاریزانی یونایتد و ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری بوروسیا دۆرتمۆند دوو گرانبەهاترین یاریزانن لە جیهاندا.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی ئەمریکا.. زۆرترین دەسەڵات لەلای بەهێزترین پیاوی جیهان

بابەتی دواتر

لە تێکدانی تەختی جەمشیدەوە بۆ گۆڕەکەی ماملێ.. مێژوویەکی 40 ساڵە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كیلینی لە یۆڤانتۆس دەڕوات

جۆرجیۆ كیلینی بەرگریكاری یۆڤانتۆس ئاشكرایكرد، كۆتایی وەرز ڕیزەكانی یانەكە جێدەهێڵێت. كیلینی لە شكستەكەی یۆڤانتۆس بەرامبەر ئینتەرمیلان لە جامی…
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ لە ڕیاڵەوە نزیکە

زۆربەى ڕاهێنەرەکان لەو گرێبەستانەى ئەنجامی دەدەن، بەندێک دادەنێن کە هەرکاتێک گرێبەستی ڕیاڵ یان بەرشلۆنەیان پێگەیشت، بتوانن بڕۆن بە…
Total
0
Share