چارەسەرێکی نوێ بۆ دابەزاندنی کێشی جەستە ئاشكرادەکرێت

توێژەران چارەسەرێکی نوێ بۆ دابەزاندنی کێشی جەستە ئاشکرادەکەن، کە بریتییە لە سوودوەرگرتن لەرێگای ئامێرێکی تایبەتەوە.

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە، لە نوێترین توێژینەوەی تەندروستی دەربارەی چۆنیەتی دابەزاندنی کێشی جەستە و  رێگاکانی، توێژەران گەیشتوون بە دەرئەنجامێكی نوێ و کاریگەر، ئەویش بریتییە لە کەمکردنەوەی حەزی خواردن لای کەسی بەرامبەر لەرێگای ئامێرێکی تایبەتمەندەوە کە بە سەری مرۆڤەوە دەلکێندرێت.

هاوکات، شێوازی چارەسەرەکە بریتییە لە ئامادەکردنی ئامێرێکی تایبەت بەناوی TDCS و پاشان دەکرێتە بەشی سەرەوەی سەری مرۆڤ، دواتر لە رێگای کۆمەڵێك هەستەوەرەوە تەزوو بە دەمارە خانەکانی مێشک دەگەیەنێت، بەشێکی ئەو کاریگەریەش کە ئامێرەکە دروستی دەکات، پەیوەندی بە ئارەزووی خواردنەوە دەبێت و بەرێژەیەکی گونجاو کەمیدەکاتەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەم رێگایە لەسەر ژمارەیەک کەس تاقیکرداوەتەوە و سەرجەمییان لەماوەی شەش هەفتەدا هەستیان بە گۆڕانکاریی بەرچاو کردووە و ئارەزووی خواردنیان بەشێوەیەکی گونجاو کەمبووەتەوە.

دابەزاندنی کێشی جەستە، یەکێکە لەو ئامانج و خولیایانەی بەشێکی زۆری مرۆڤەکان دەیانەوێت بەدەستی بهێنن، هەربۆیە چەندین رێگاو شێوازی جیاواز بۆ ئەم مەبەستە هەیە و بەردەوامیش چارەسەری نوێ دەدۆزرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر مانگێکە دەستیپێكردووە
تا ئێستا لە سلێمانی دەستنەكراوە بە پێدانی كارتی ئەلیكترۆنیی ڤاكسین

زیاتر لە مانگێکە دەستپێکردنی پێدانی کارتی ئەلیکترۆنیی ڤاکسین وەک بەڵگەنامەیەکی باوەڕپێکراوی جیهانی ڕاگەیەندراوە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی تائێستا دابەشکردنی…
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: دەرمانی قاچاغ و ساختە هەن و پزیشکان بە ڕێککەوتن لەگەڵ دەرمانخانەکان ساغیدەکەنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی باسی لە کێشەکانی دەرمان کرد ڕایگەیاند، پارێزگای سلێمانی هەژارترین پارێزگایە لە بودجەی دەرمانەوە، ئێستا…
Total
0
Share