وەزارەتی شەهیدان مووچەی زیاتر لە 13 هەزار بەخێوکەری بڕی

 

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان مینحەی زیاتر لە 13 هەزار بەخێوکەری هەڵوەشاندەوە کە سەرجەمیان تا ئێستا بەنایاسایی مووچەیان وەرگرتووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی بڵاویکردەوە، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە چێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی مینحەی 13 هەزار و 288 بەخێوکەری دەرکردووە، بڕیارەکە لە 6ی کانونی دووەمی ئەمساڵەوە دەرچووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە بڕی ئەو پارەیەی لە بڕینی ئەو مینحە نایاساییانەوە دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت مانگانە 996 ملیۆن و 150 هەزار دینارە.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، ڕێکخستنەوە بۆ مووچەی خانەنشینی هەزار و 140 پەرلەمانتار، وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی کراوە.

بابەتی پێشتر

لەبارەی ئاوڵەی مەیموونەوە هۆشداری دەدرێت

بابەتی دواتر

دانیشتووانی ئیمارات هەستیان پێكرد.. بومەلەرزەیەكی بەهێز ئێرانی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share