کۆبوونەوەی وەفدی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و سەرۆکایەتیی هەرێم دەستیپێکرد

وەفدێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە وەفدێکی سەرۆکایەتیی هەرێم کۆبووەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە بڕیارە کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی ئەو خشتەیە بێت کە کۆمسیۆن ئامادەی کردبوو سەبارەت بەو ماوەیەی بۆ ئامادەکاریی ئەنجامدانی هەڵبژاردن پێویستی پێیەتی.

پێشتر رۆژی 1ی تشرینی یەکەمی 2022 وەک رۆژی ئەنجامدانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریکرا بەڵام دواخرا، هاوکات دواتر رۆژی 25ی شوباتی 2024 دەستنیشانکرا بەڵام دووبارە لە کاتی خۆیدا نەتواندرا هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

مەسعود بارزانی: ناکرێ چیتر لەبەرانبەر ئەو ستەم و ناحەقییە بێدەنگ بین

بابەتی دواتر

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی راوێژکاری کاروباری ئێرانی لە بەغداد کرد و یاداشتێکی ناڕەزایەتی پێدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share