وەبەرهێنانی ڕاپەڕین بۆ تەواوکردنی پرۆژەی کارگەی شەکر هەل دەدات بە وەبەرهێنەران

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی ئیدارەی ڕاپەڕین مۆڵەتی وەبەرهێنانی لە لایەنی جێبەجێکاری پرۆژەی کارگەی شەکر وەرگرتووەتەوە و ئاگاداری سەرجەم وەبەرهێنەران و سەرمایەداران دەکاتەوە دەتوانن پرۆژەکە وەربگرن بۆ تەواوکردنی.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی ڕاپەڕین ئاشکرایکردووە، پرۆژەی کارگەی شەکر مۆڵەتی وەبەرهێنانی لێ وەرگیراوەتەوە، بەهۆی پابەندنەبوونی وەبەرهێنەر بە یاسا و ڕێنماییەکانی وەبەرهێنان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم وەبەرهینەر و سەرمایەداران دەکەنەوە، کە دەیانەوێت پرۆژەکە وەربگرن بۆ تەواوکردنی لە ماوەی دیاریکراودا داواکاری پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی ڕاپەڕین بکەن.

مۆڵەت بۆ پێشەکەشکردنی داواکاری لە ڕۆژی ئاگادارییەکەوە ماوەی 30 ڕۆژە.

بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی ڕاپەڕین مەرج و زانیارییەکانی لەسەر پڕۆژەکە بڵاوکردووەتەوە:

١-ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەکی (کشتوکاڵی-پیشەسازی)یە و مۆڵەتی ژمارە (١٠٠٩) لە (١٧/١٢/٢٠٢٠) ی پێدراوە، بە سەرمایەی (١١٤.٢٢٩.٨٠٠) دۆلاری ئەمریکی لەسەر زەویی ژمارە (١٠/١) کەرتی (٢٤) گردجان/چوارقوڕنە بە ڕووبەری (١٠٠ دۆنم).

٢-ڕێژەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بە نزیکەیی (١٪)ـە و بەشەکەی تری بە زەوی ماوەتەوە.

٣-ڕێژەی (سعر القلع) پێویستە بگەڕێندرێتەوە بۆ وەبەرهێنەری پڕۆژەکە لەلایەن ئەو وەبەرهێنەرەی کە پڕۆژەکە وەردەگرێتەوە وەک لە خاڵی (٢) دا ئاماژەی پێدراوە.

٤-پێویستە وەبەرهێنەر کار و چالاکیی وەبەرهێنانی هاوشێوەی هەبێت و لەکاتی پێشکەشکردنی داواکاری (پرۆپۆزەڵ، سیڤی توانای دارایی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە)پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتیمان بکات بۆ وەرگرتنی دەرفەتی پرۆژەی ناوبراو وە ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەستنیشان بکات (دەست بەکاربوون ، تەواوبوون) و پابەند بێت بە سایت پلان و نەخشەی ئەندازیاری کە پێشتر پەسەند کراوە.

٥-ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری تاوەکو (٣٠) ڕۆژ لە ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریە لە ڕۆژنامەیەکی فەرمی دا بەردەوام دەبێت.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی سەدان نەخۆشی دیكەی سكچوون و ڕشانەوە هێڵدرانەوە

بابەتی دواتر

محەمەد ئەحمەد ئەربیلی كۆچی دوایی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک بە گولـلە بریندارکرا

کەمێک پێش ئێستا گەنجێک بە گولـلەی هاوڕێكەی لە شاری کەرکوک بریندارکرا. لەبارەی رووداوەكەوە، موقەدەم عامر نوری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share