پرۆژەیاسای بودجە بۆ دەنگدان ئامادەیە؟

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردووە، پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ دەنگدان ئامادەیە و بڕی كورتهێنانی بودجەش بۆ 28 تریلیۆن دینار كەمكراوەتەوە.

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، “كورتهێنانی بودجە گەیشتووەتە 28 تریلیۆن دینار، ڕەنگیشە پاش هەندێك گۆڕانكاری لەبارەی پترۆدۆلار و پەرەپێدانی هەرێمەكان ئەو ڕێژەیە بەرزببێتەوە بۆ 30 تریلیۆن”.

بڕیاردەری لیژنەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “چارەسەركردنی كورتهێنانی لەڕێی دابینكردنی پارەوە دەبێت لەڕێی ئەوەی كە نرخی فرۆشتنی نەوت لە بودجەدا بە 45 دۆلار هەژماركراوە، بەڵام ئێستا 64 دۆلار، ئەو جیاوازییە دەتوانێت كورتهێنانی كەمبكاتەوە”.

ئەحمەد سەفار ئاماژەی بەوەشكردووە، “قەرزی نوێ بوونی نییە، بەڵكو قەرزە كۆنەكان بەردەوام دەبن، هەروەها قەرزە دەرەكییەكان ڕادەگیرێن”.

سەبارەت بە پشكی هەرێم، بڕیادەری لیژنەی دارایی ڕایگەیاندووە، “كێشەكانی بودجە لەنێوان شاندی هەرێم و ناوەند چارەسەر كراون، ئەو چارەسەرەش لە مادەی 11دا ڕەنگی داوەتەوە، لیژنەی داراییش دەنگی بە تەواوی مادەكانی بودجە داوە و ئامادەیە بۆ دانیشتنی پەرلەمان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی عێراق: ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندی ڕادەستکردنی نەوت و گاز نەبێت ڕێکارەکان دژی جێبەجێدەکەین

  جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان دژی هەرێمی…
Total
0
Share