لەبارەی ئاوڵەی مەیموونەوە هۆشداری دەدرێت

مەترسییەكی نوێی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون ئاشكرابوو، توێژەران هۆشداریی لەبارەیەوە دەدەن.

ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی بەریتانی دەڵێت، ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون ڕەنگە خێراتر لەوەی پێشبینیدەكرا بگۆڕێت.

بەپێی ڕۆژنامەی فاینەنشیاڵ تایمزی بەریتانی كە ناوەڕۆكی لێكۆڵینەوەكەی ئاشكراكردووە، لە كاتی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر، پێدەچێت بە شێوەیەكی خێرا بگۆڕێت و بازدان لە ڤایرۆسەكەدا ڕووبدات و گۆڕاوی نوێ سەرهەڵبدات.

جیاواز لەم هۆشداریدانە، ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی دڵنیاییدەدات بە دانیشتووانی جیهان و دەڵێت، پێویست بە كەرەنتین ناكات.

ئەمایا ئەرتاسكوس وتەبێژی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، “ڕێكخراوەكە ئامۆژگاریی كەس ناكات بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ئاوڵەی مەیموونەوە چالاكی و ڕووداوەكانی دوابخات یان هەڵیانبوەشێنێتەوە”.

بابەتی پێشتر

چارەنووسی وەزارەتەكانی سەدر لە كابینەی نوێی حكومەتدا ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی شەهیدان مووچەی زیاتر لە 13 هەزار بەخێوکەری بڕی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: پارەی هاندانی کارمەندانی کۆرۆنا خەرجنەکرێت تووشی تەنگەژەی تەندروستی دەبین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی خەرجکردنی پارەی هاندانی کارمەندانی نەخۆشخانەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بە پێویست ناودەبات، هۆشداریدەدات لەئەگەری بەردەوامیی مانگرتنیان…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی دەستی لەكاركێشایەوە.. بەهۆی نەمانی ئۆكسجینەوە 6 توشبووی كۆرۆنا لە ئوردون گیانیان لەدەستدا

لە نەخۆشخانەیەكی وڵاتی ئوردون شەش توشبووی كۆرۆنا بەهۆی بڕانی ئۆكسجینەوە گیانیان لەدەستدا، لە بەرامبەریشدا وەزیری تەندروستی وڵاتەكە دەست…
Total
0
Share