لە دهۆك كەسێك بە هەڵە كوژرا و كەسێكی دیكە برینداربوو

لە بینای بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لەكاتی مەشق و ڕاهێناندا پۆلیسێك بە هەڵە كوژراو و كەسێكی دیكە برینداربوو.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە پارێزگای دهۆك گواستییەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە لە كاتی مەشق و ڕاهێناندا لە بینای بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆك كەسێك بە هەڵە كوژرا كە تەمەنی 34 ساڵە و گوللە بەر سینگی كەوتووە و گیانیلەدەستداوە و كەسێكی دیكەش كە بەهەمان شێوە تەمەنی 34 ساڵە برینداربووە و گوللەیەك بەر قاچی كەوتووە و تەندروستی جێگیرە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بابەتی پێشتر

وەزیری نەوت: بەردەوامدەبین لە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا لەبارەی نەوتی هەرێمەوە

بابەتی دواتر

بڕیارێكی نوێ بۆ هەرزانكردنی بەنزین درا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share