وەزیری نەوت: بەردەوامدەبین لە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا لەبارەی نەوتی هەرێمەوە

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، هەناردەكردنی نەوت زیاددەكەین بۆ 8 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا و بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەبارەی نەوتی هەرێمەوە جێبەجێدەكەین.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بەردەوامن لە زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت و تا ساڵی 2027 بڕی نەوتی هەناردەكراو دەگەیەنن بە هەشت ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە.

“ئێستا پڕۆژەكانی پەرەپێدانی كێڵگەكانی نەوت بە تایبەت لە بەسڕە بەردەوامن، وەزارەتی نەوت ژێرخان دروستدەكات بۆ ڕاكێشانی بۆریی نەوت لەڕێگەی دەریاوە”، ئەمە دوایین لێدوانی وەزیری نەوتی عێراقە لەبارەی پەرەپێدانی كەرتی نەوتەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت وتیشی، ئەم مانگە سێ ملیۆن و 800 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە نەوت دەفرۆشن و هەناردەی نەوت لە مانگی تەمموزی داهاتوودا زیاددەكەن بۆ سێ ملیۆن و 850 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە. تا ساڵی 2027 عێراق هەناردەی نەوت بۆ هەشت ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا زیاددەكات.

لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە، وەزیری نەوت دووپاتیكردەوە، “پابەندین بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و هەموو ڕێكارەكان جێبەجێدەكەین”.

بابەتی پێشتر

ڕوونكردنەوەیەك لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

بابەتی دواتر

لە دهۆك كەسێك بە هەڵە كوژرا و كەسێكی دیكە برینداربوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بەهۆی راگرتنی هەناردنی نەوتی هەرێمەوە مووچە دواکەوتووە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “وەزارەتەکەیان لەسەر هەوڵەكانی بۆ دووبارە هەناردنی نەوتی هەرێم بەردەوامە و جەختیشدەکاتەوە،…
Total
0
Share