ئەو کەسەی بە ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییەکیدا و هەڵاتبوو لە سلێمانی دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو کەسەی راگەیاند کە بە ئۆتۆمبێل لە کەسێکی دابوو و بە برینداری بەجێیهێشتبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە ھێزەکانی پۆلیس لە بوونی رووداوێک کە تۆمەتبارێک بە ئوتۆمبێل لە ھاوڵاتییەکی دابوو پاشان بە برینداری جێیھێشتبوو، دوای رووداوەکە تۆمەتبار بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵاتبوو، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” توانرا لەماوەیەکی کەمدا و ھەمان شەوی رووداوەکە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا”.

ئاشکراشی کرد، “لە ئێستادا تۆمەتبار (م، ع، ع) لەدایکبووی 1991 بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە”.

بابەتی پێشتر

رۆژنامەنووسێكی دیكە لەكاتی رووماڵی مۆندیالدا گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

نهێنیی پەیوەندییەکانی نێوان چین و سعودیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوكانێك لە سلێمانی ئاگریگرت

بەهۆی لێچوونی غازەوە ئاگر لە دووكانێكی ناوبازاڕی سلێمانی كەوتەوە و لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە كۆنتڕۆڵكرا. دووكانەكە دەكەوێتە گەڕەكی…
Total
0
Share