دژەتیرۆر لە چلەی شەهیدبوونی سێ ئەندامیدا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، لە چلەی شەهیدبوونی سێ ئەندامیدا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ” هەر یەکەیان دەستی باڵایان لە جەنگی بەردەوامی دژ بە تیرۆر دا هەبووە”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، چل ڕۆژ لەمەوبەر، دژەتیرۆر و کوردستان، 3 پێشمەرگە، 3 قارەمانیان لەدەستدا شەهید ئیڤان، شەهید ڕابەر، شەهید هیوا، بۆ ئێمە زیاتر لە هاوڕێیەک و مەزنتر لە هاوسەنگەرێک بوون، هەریەکێکیان بە توانا و تایبەتمەندی خۆی، دەستی باڵایان هەبوو لە جەنگی بەردەوامی دژ بە تیرۆر.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە،” بە تەمەنێکی کەمەوە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبوو لە پاراستنی خاکی کوردستان توانیویانە جێدەستی خۆیان لە سەرکەوتنەکانی دژەتیرۆر جێبهێڵن بە شەهادەتیان، ناویان بووە ئەستێرەیەکی درەوشاوەی ئاسمانی شەهیدانی دیکەی کوردستان و بۆ هەمیشە هەموومان بە شانازییەوە باس هەڤاڵانمان دەکەین”.

باس لەوەشکراوە،”شەهیدبوونی هەڤاڵانمان برینێکی بە سوێ بوو بە گیانی تەواوی هاوسەنگەر و هەڤاڵان و خێزانەکانیان، بەڵام ئەوەی ئەو برینەی قوڵتر کردەوە، بوونی دەستی خیانەت و چاوساغی ناوخۆیی بوو لەو کردەوە تیرۆرستییەی لە فڕۆکەخانەی عەربەت ڕوویدا، بۆیە ئێمە جارێکی دیکە بیری هەمووانی دەهێنینەوە، تۆڵەی شەهیدەکانمان لە ئەستۆی ئێمەیە و قەرزێکە بە گەردنی چاوساغی ناوخۆ و کوردی خۆفرۆشەوە کە زوو بێت یان درەنگ دەبێت بە قورسی باجەکەی بدەن. بەڵێن بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەدەین وەک هەمیشە قەڵغانێکی بەهێزی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی کوردستان دەبین. دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی دژەتیرۆر و سەرجەم شەهیدانی ڕێی پاراستنی کوردستان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزیری تەندروستیی: دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لەسەر داهاتی ناوخۆ دادەمەزرێن

بریکاری وەزیری تەندروستیی، رایگەیاند، دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لەسەر داهاتی ناوخۆ دادەمەزرێن لەپێناو دروستنەبوونی کێشەی تەندروستیی. رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری…
زیاتر ببینە

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان: هەوڵەکانمان بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەنفال بەردەوامن

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم، رایگەیاند، ” لە هەوڵەکانمان بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەنفال بەردەوامین”. وەزارەتی كاروباری شەهیدان…
Total
0
Share