وەزارەتی کارەبا: نابێت هیچ کەس و شوێنێک کارەبای بەردەوامی هەبێت

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیچ شوێن و هاوبەشێک نابێت کارەبای هەمیشەیی هەبێت و بەهیچ شێوەیەک سەرچاوەی دووەمی کارەبا بە هیچ شوێنێک نادرێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، لە پێناو پاراستنی وزەی کارەبا و زیادبوونی پێدانی ماوەکانی کارەبا بۆ هاوبەشان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، چەند بڕیارێکیان دەرکردووە، گرنگترینیان پێنەدانی سەرچاوەی دووەمی کارەبایە بە هیچ کەس و شوێنێک.

وەزارەتی کارەبا راشیگەیاندووە، لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە بەدواداچوون و پێداچوونەوە بە هەموو ئەو شوێنانەشدا دەكەن كە دوو سەرچاوەی كارەبا یان کارەبای بەردەوامیان هەیە و ڕێکاریان بەرامبەر دەگرنەبەر.

بڕیارەکانی وەزارەتی کارەبا:

یەکەم: بە هیچ شێوەیەك نووسراوی پێدانی سەرچاوەی دووەمی كارەبا بۆ یەك شوێن نابێت هەبێت، بەڵکو دەبێت هەموو هاوبەشانی کارەبا یەک کارەبای نیشتیمانیان هەبێت.

دووەم: پێدانی كارەبای بەردەوام نابێت بۆ هیچ شوێن و هاوبەشێک هەبێت و دەبێت هەموولایەک یەک بڕ کارەبای پێبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: خـ.ـۆکوژێک لە نەخۆشخانەیەکی قامیشلۆ خۆی تـ.ـەقاندەوە

هەسـ.ـەدە، رایدەگەیەنێت، خـ.ـۆکوژێک بە ماتۆڕسکیلێکەوە لە نەخۆشخانەیەکی قامیشلۆ خۆی تـ.ـەقاندەوە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویکردەوە، خـ.ـۆکوژێک بەسواری ماتۆڕسکیلێک…
زیاتر ببینە

کاروان ئەنوەر: بڕیاری داخستنی NRT لەم کاتەدا کە هەموو کورد یەکدەنگ بوو نیگەرانییەکی گەورە دروستدەکات

سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیاری داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی NRT لە هەولێر و دهۆک، بەبێ پرسکردن…
Total
0
Share