خۆبەڕێوەبەریی شەنگال: هێرشە ئاسمانییەکەی دوێنێی تورکیا بە هاوکاریی پارتی ئەنجامدراوە

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیی شەنگال دەڵێت، هێرشە ئاسمانییەکەی دوێنێی تورکیا لە شەنگال بە هاوکاریی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدراوە و میت و پاراستن پیلانەكەیان داڕشتووە.

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیی شەنگال ڕایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکەی دوێنێی تورکیا لە شەنگال بە هاوکاریی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدراوە و دەڵێت، “پێشتر چەند کەسێکی سەر بە پارتی لە هەولێر لەگەڵ میت و پاراستن کۆبوونەتەوە و پیلانی ئاژاوەگێڕیی نوێیان لە شەنگال داڕشتووە”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکەی دوێنێی تورکیا لە شارەدێی سنونێی شەنگال بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیی شەنگال ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، “لەو هێرشەدا منداڵێک شەهیدبووە و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون و برینی هەندێکیشیان سەختە، پارتی سیناریۆی بۆ ئەو بۆردومانە و ڕووداوەکانی دوای بۆردومانەکەش ئامادەکردووە و تا ئێستاش سیناریۆکان بەردەوامن”.

ئەنجومەنەكە دەڵێت، “کەسانی نزیک لە پارتی لە هەولێر کە خۆیان خەڵکی شەنگالن، کۆبوونەوەیان لەگەڵ میت و پاراستنی پارتی ئەنجامداوە و گفتوگۆیان لەسەر دروستکردنی ئاژاوەگێڕیی کردووە لە شەنگال”.

بابەتی پێشتر

نەقیبی پزیشکان: خاوەنی موەلیدەیەک نەشتەرگەریی بۆ خەڵک دەکات

بابەتی دواتر

سلێمانی.. سكچوون و ڕشانەوە 656 كەسی دیكەی لە نەخۆشخانە هێشتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share